ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ئێران بۆ دابین کردنی ئاسایشتی نیشتیمانیی لەگەڵ ھیچ لایەنێکدا شەرم ناکات
ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەەتەوەیی بە دەربڕینی ئەمەی کە شەڕ لە ناوچەی قەوقاز دەبێتە ھێی بشێوی و ناپاوەجێیی وتیشی: ئێران بۆ دابین کردنی ئەوپەڕی ئاسایشتی خۆی لەگەڵ ھیچ لایەنێکدا شەرم تاکات.
«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەەتەوەیی ڕۆژی ڕابردوو لە دیدار لەگەڵ «ئارتاس تومانیان» باڵوێزی ئەرمینیا لە تاران وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە تێکھەڵچوونە سەربازییەکان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا وتیشی: بەردەوام کرانی ئەم تێکھەڵچونانە بێجگە لە دەستوەردانی لایەنی سێھەم و بە شیمانەی زۆرەوە ھێزە گەورەکان کە خاوەنی بەرژەوەندیی ناڕەوان و پەرەسەندنی شەڕ لە تەواوی ناوچەکە ھیچ دەستھاتێکی دیکەی نابێت.
ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە وردی ڕەوشتەکەی لەژێر چاودێری دایەو بۆ دابین کردنی ئەوپەڕی ئاسایشتی خۆی لەگەڵ ھیچ لایەنێکدا شەرم تاکات.
باڵوێزی ئەرمینیا لە تارانیش بە دەربڕینی ئەمەی کە گەشەی پەیوەندییەکانی دۆستانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئیرەوان گرینگایەتییەکی تایبەتیی ھەیە، ستایشی ڕۆڵی کۆماری ئیبسلامیی ئێرانی کرد بۆ یارمەتی دانی چەسپانی ئاستی و ئاسایشت لە ناوچەکەدا.