تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 18:00 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمی خوێندنەوەی زیارەتی ئەربەعین بە ئامادە بوونی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی

ھاوکات لەگەڵ ئەربەعینی شەھید بوونی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە، ڕێ و ڕەسمی خوێندنەوەی زیارەتی ئەربەعین و تازیەداری بە ئامادە بوونی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە حسەینیەی ئیمام خومەینی(رە) بەڕێوە دەچێت.

پێنج شەممە ٢٠ی سەفەری ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ، چلەو  ئەربەعینی شەھید بوونی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) ئیمامی سێھەمی شێعەکانی جیھان و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتەیە لە سارای کەربەلادا.

ڕێ و ڕەسمی خوێندنەوەی زیارەتی ئەربەعین و تازیەداری بە ئامادە بوونی  حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکانی بنکەی نیشتیمانیی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا لە ئێراندا بەبێ ئامغادە بوونی خەڵک بەڕێوە دەچێت.

ئەم ڕێ و ڕەسمە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی ئێران و ھەروەھا لە بنکەی ڕاگەیاندنی KHAMENEI.IR و ھەژمارەکانی ئەم بنکەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەبێتەوە.

 

سەرپەیڤ