سەردار حیجازی : ناوچەکە بۆ ئەمریکیەکان نائەمن بووە
جێنشینی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەمەڕ ئەوەی کە دوای شەهیدکرانی سەردار سولەیمانی ، ناوچەکە بۆ هێزە ئەمریکیەکان ئەمنتر بووە ، گوتی : ئەگەر ناوچەکە بو ئێوە ئەمنتر بووە بوچی رادەکەن ؟
سەرداری سەرتیپ سەید محەمەد حیجازی جێنشینی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕی ئیسلامیی رۆژی هەینی لە پێنجەمین کۆبونەوەی نێودەوڵەتیی موجاهیدان لە غەریبی دا لە تاران جەختی کردەوە ، هێزە ئەمریکیەکان لە سەرانسەری جیهان دا لە ترس و تۆقان دان .
سەردار حیجازی گوتیشی ، ئەمریکا دەیهەوێ خێرا لە ئەفغانستان رابکات و ئەم چۆنیەتی کشانەوە لە ناوچەکە لە ترسانە چونکە ناوچەکە بۆ ئەوان نائەمن بووە .
پێنجەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی موجاهیدان لە غوربەت بە تەوەری فەلەستین و نەزمی داهاتووی جیهانی ؛ رۆژی هەینی لە تاران بەڕێوەچوو .
لەو جڤینەدا رێز گێرا لە نوێنەرانێک لە نیجیریا ، یەمەن ، فەلەستین ، لوبنان و بەحرێن کە ئاڵای خەباتی دژی ئیستکباری جیهانییان لە ناوچەکەدا لەسەر شانە .