بەڕێوەچوونی ڕێوەڕەسمی تازیەداریی ساڵھاتی شەھیدبوونی ئیمام ڕەزا(ع) بە ئامادەبوونی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی
ڕێوەڕەسمی تازیەداریی ساڵھاتی شەھیدبوونی ئیمام ڕەزا(ع) سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ لە حسێنیەی ئیمام خومەینی (رە) بە ئامادەبوونی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بەڕێوەچوو .
لەو ڕێوڕەسمەدا کە لەبەر پاراستنی رێنماییە تەندروسیتەکان بێ ئامادەبوونی خەڵک بەڕێوەچوو ، حوجەتولئیسلام محەمەد رەزا عابدینی لە لێدوانێک دا ، برایەتی و پێوەندیی نێوان باوەڕدارانی وەک پێویستیەکی تێگەیشتنی پلە و پایەکانی تەوحیدی زانی و گوتی : لە ڕوانگەی ئایننی و بەپێی ریوایەتی جۆربەجۆر ، فیداکاری و لەخۆبوردویی ، روخۆشی ، چاکەکاری و گرێ کردنەوە لە نمونەکانی برایەتی باوەڕدارانەیە کە ئەم پیوەندیە بۆ پێوەندی لە گەڵ ئیمامان و نزیک بوونەوە لە کردگار پێویستە .
ئەمڕۆ شەممە 29 ی سەفەر ، ساڵھاتی شەھیدبوونی حەزرەتی ئیمام رەزا(ع) ە و باوەڕداران لەم رۆژەدا بە ئامادەبوون لە مزگەوت و تەکیە و حسێنیەکان تازیەداریی دەکەن کە ئەم ساڵ بە ھوی پەتای کۆرۆنا ئەم ڕێوڕەسمانە بە شێوەی راستەوخۆ و ئامادەبوون نیە .