دەست پێ بوونی مەشقی ھاوبەش و کارامەی بەرگریی ئاسمانیی «بەرەڤانیکارانی ئاسمانی ویلایەتی ٩٩»
مەشقی ھاوبەش و کارامەی بەرگریی ئاسمانیی «بەرەڤانیکارانی ئاسمانی ویلایەتی ٩٩» بە ڕەمزی یا ڕەسولەڵڵا(ص) و بە پەرە پێ دان و جێگیرکردنی سیستێمی خۆماڵیی موشەکی، ڕاداری، لێکدانەوەی زانیاری و ھەواڵ، شەڕی ئلێکترۆنی، سیستێمگەلی پەیوەندی و تۆڕی بینۆگەی ڕاستەوخۆ، دەستی پێ کرا.
ئەمیری سەرتیپ «عەبباس فەرەج پوور» وتەبێژی مەشقی کارامەی بەرگریی ئاسمانیی «بەرەڤانیکارانی ئاسمانی ویلایەتی ٩٩» بە ڕاگەیاندنی دەست پێ بوونی ئەم مەشقە لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، دروشمی ئەم مەشقەی «ئاسمانێکی ھێمن لە سای دەستەڵاتی بەرگریی ئاسمانی»و ئامانجە سەرەکیەکەشی ھاواھەنگی ، جڵەوکێش کردن و کۆنترۆڵی ئۆپراسیۆنی بەرگریی ئاسمانیی ھێزەچەکدارەکانی ئێران بۆ ھێزمەند کردنی بەرەڤانیی ئاسمانیی ڕێک و پێک و کاریگەر لە ھەمبەر ھەرچەشنە ھەڕەشەیەکی ئاسمانی لە قەواخی تۆڕێکی یەکپارچەی بەرگریی ئاسمانی و لەژێر کۆنترۆڵ و چاودێریی بنکەی بەرگریی ئاسمانیی وڵات دا ڕاگەیاند.
سەرتیپ «عەبباس فەرەج پوور» وتیشی: لەم مەشقە ھاوبەشەدا، ئەفسەرانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەرتەشی ئێران شان بە شانی یەکتر لە ناوەندەکانی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی ناوچەیی، دیمەنی ڕاستەقینەی شەڕو بەرنگار بووەنەوەی ھەڕەشەی ئاسمانیی لەژێر چاودێری و کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی کارناسان و پسپۆڕانی بنکەی ناوەندیی حەزرەتی خاتەمولئەنبیا(ص) تاقی دەکەنەوە.