تشرینی یه‌که‌م 22, 2020 13:34 Asia/Tehran
  • جەختی زەریف لە سەر ئامادە بوونی ئێران بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بولیڤی

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ، سەرکەوتنی پارتی «جمین بەرەو سۆشیالیزم»ی لە ھەڵبژدنەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆمارەتیی بولیڤیی لە سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی کاروباری دەرەوە،«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «مۆرالێس» سەرۆک کۆماری پێشووی بولیڤی و سەرۆکی پارتی «جمین بەرەو سۆشیالیزم»، وێڕای خواستنی ئاواتی سەرکەوتن بۆ دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتە، ئامادە بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ  دەوڵەتی یاسایی تازەی بولیڤی ڕاگەیاند.

«لوییس ئارسە» پاڵێوراوی پارتی « جمین بەرەو سۆشیالیزم» و وەزیری ئابووریی پێشووی دەوڵەتی «مۆرالێس» بە دەستخستنی لەسەدا ٥٢ی دەنگەکان لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی بولیڤی کە ڕۆژی یەکشەممە بەرپاکرا، سەرکەوت.

سەرپەیڤ