تشرینی دووه‌م 02, 2020 07:44 Asia/Tehran
  • عێراقچی : پێشنیاری ئێران دەتوانێ یارمەتی بداتە کۆتایی ئاشتیخوازانەی کێشەی قەرەباغ

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی گەڵاڵەی داهێنانی پێشنیاریی ئێران بۆ چارەسەر کردنی کێشەی قەرەباغ دەتوانێ یارمەتی بداتە کۆتایی ئاشتیخوازانەی ئەو کێشەیە .

 

عەباس عێراقچی جێگری سیاسی  وەزیری دەرەوەی   ئێران بە وتنی ئەوەی کە  گەڵاڵەی  داهێنانی  پێشنیاریی  ئێران  بۆ چارەسەر کردنی کێشەی  قەرەباغ لەسەر چەند بنەمای قەبووڵکراوەی نێونەتەوەیی بۆ وێنە ڕێز گرتن لە  دەسەڵاتداریەتی و سەروەری  خاک ، بنەمای نەگۆڕی  سنوورەکان ، کۆتایی داگیرکاری ،  لەبەرچاو گرتنی مافی کەمایەتیەکان وگەڕانەوەی ئاوارەکانە وتی : پێشنیاری  ئێران دەتوانێ یارمەتی بدات بە کۆتایی  ئاشتیخوازانەی ئەو کێشەیە .

سەیدعەباس عێراقچی لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵێکی تەلەفیزیونی وتیشی ڕوانینی واقع بینانە ، کردەوەی ناوچەیی و بەشداری  وڵاتانی کاریگەری ناوچە لە تایبەتمەندیەکانی گەڵاڵەکەی ئێرانە وئەو گەڵاڵەیە بە  بەشداریەکی ناوچەیی دەیەوێ ئەو پرسە چارەسەر بکات و دوولایەن بگەینێتە داخوازیەکانیان  . 

  عێراقچی  لە درێژەدا جەختی کردەوە ئەگەرهەموو لایەنەکان نیازپاکییان هەبێت و بەربگیردرێت بە دەسوەردانی هەندێ لە وڵاتانی دەرەوەی ناوچە کە بە دوای لەناو بردنی پەیوەندیەکانن ئێمە دەتوانین بگەینە  ئەنجام .

سەرپەیڤ