تشرینی دووه‌م 05, 2020 05:59 Asia/Tehran
  • فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران:با پەنجەتان یەگبین لە سەر پەلەپیتکە بێت

سیستێمی ئۆتۆمات و زیرەکی ھاویستنی بەردەوامی موشەکی باڵستیکی دووربڕی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پەردەی لە سەر ھەڵگیرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆن، سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی» فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێ و ڕەسمی پەردەلادان لە سیستێمی ھاویشتنی بەردەوامی موشەکی باڵستیکی دووربڕی سپای پاسداران، وتی: ئەم دەستکەوتە تازەیە ناوەکەی توانایی ھاویشتنی ھاوکات و یان بەردەوامی موشەک بە مەودای زەمەنیی دڵخوازە کە ئەم چەشنە ھاویشتانە لە ڕووی ئۆپراسیۆن و تاکتیکەوە بایەخێکی زۆری ھەیە.

سەرلەشکر سەلامی دەستەڵاتی موشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ خواست و لێبڕاویی گەلی ئێران گەڕاندەوەو وتیشی: موشەکە ئێرانییەکان کاتێک کە ھەڵدەستن، موچڕک بە لەشی دوژمن دا دەھێنن.

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، توانایی دڵنیایی دەری موشەکیی ئێرانی بە دەستەبەری بەردەوامیی ژیان و  ھێزی بەرپەرچدەری نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی و وتیشی: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆکە خەریکی گەشە ، پەرەسەندن و زاڵ بوون بە سەر دوژمناندایەو گەرچی دوژمنان بەرەوڕووی لادان و توانەوەی دەستەڵاتن، بەڵام ھێشتا مەترسییەکانیان بەردەوامە.

سەرلەشکر سەلامی وێڕای ئاماژە کردن بە چەپەڵی و پیلانی دوژمنان دژی شۆڕشی ئیسلامی و گەلی ئێران و پێویستیی ئامادە بوونی تۆکمەوتەواوو بەردەوام لە بەرامبەر ھەڕەشەو گوڕەشەکان دا، ڕوو لە فەرماندەران و خەباتکارانی ھێزی ھەوافەزای سپای پاسداران وتیشی: با پەنجەتان یەگبین لە سەر پەلەپیتکە بێت، چونکو دوژمنان جاری وایە دەھۆڵی ھەڕەشەو گوڕەشە دەژەنن و دیارە دەبێ کۆنترۆڵ بکرێن و بەردەوام دەستەڵاتی دەروونی، زاڵ بوونی تەکنیکی و تاکتیکی و ئۆپراسیۆن و ستراتژیای نیزامیان پێ بسەلمێنین.

سەرپەیڤ