تشرینی دووه‌م 06, 2020 04:29 Asia/Tehran
  • دیداری «زەریف» لەگەڵ «مادۆرۆ»

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی دیداری لەگەڵ کاربەدەستانی ڤەنزۆئیلایی چاوی بە «نیکۆلاس مادۆرۆ» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەش کەوت.

«زەریف» و «مادۆرۆ» لەم دیدارەدا سەبارەت بە ڕەھەندو پرسە جۆربە جۆرەکانی پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و گرینگترین کێشە نێونەتەوەییەکان بیروڕایان گۆڕییەوەو ڕاوێژیان کرد.

زەریف بەرلە چاوپێکەوتنی لەگەڵ «مادۆرۆ» لەگەڵ «دێلسی ڕۆدریگێرز» یاریدەری سەرۆک کۆمارو «خۆخێ ئاریزا» وتووێژی کرد.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە یەکەم وێستگەی گەشتەکەی بۆ سێ وڵاتی ئەمریکای لاتین، کوباو بولیڤی و ڤەنزۆئیلا، ڕۆژی چوارشەممە گەییشتە ڤەنزۆئیلا.

زەریف دوای ڤەنزۆئیلا سەردانی کووباو بولیڤی دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە اە بولیڤی لە ئاھەنگی سوێند خواردنی « لوئیس ئارسە» سەرۆک کۆماری تازەی ئەم وڵاتە بەشداری بکات.

سەرپەیڤ