تشرینی دووه‌م 06, 2020 11:07 Asia/Tehran
  • گەشتی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کووبا، زەریف گەییشتە ھاوانا

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای کووبا، ڕۆژی ھەینی گەییشتە «ھاوانا»ی پێتەختی ئەم وڵاتە.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم گەشتەی دا جیا لە دیداری ھاوتای کووبایی خۆی لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای دیکەی ئەم وڵاتەش دیدارو لە بارەی پەرە پێ دانی ھاوکاریی دوو لایەنەو بابەتگەلی دیکەی جێی سەرنجی ئێران و کووبا وتووێژ دەکات.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرلەمەش لە یەکەم وێستگەی گەشتەکەی بۆ سێ وڵاتی ئەمریکای لاتین داگری کووباو بولیڤی و ڤەنزۆئیلا، چوارشەممە سەردانی کاراکاسی کرد بوو.

زەریف لە ڤەنزۆئیلا لەگەڵ «نیکۆلاس مادۆرۆ» سەرۆک کۆمار، «دێلسی ڕۆدریگێرز» یاریدەری سەرۆک کۆمار، «خۆخۆ ئاریزا» وەزیری کاروباری دەرەوەو وەزیرانی دیکەی ڤەنزۆئیلاش سەبارەت بە پەرە پێ دانی پەیوەندیی دوولایەنە دیدارو وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ