تشرینی دووه‌م 08, 2020 12:10 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی توویتەریی ماڵپەڕی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە شکستی ھێنانی ترەمپ و سەرکەوتنی جۆ بایئن

ئەکاونتی تویتەریی ماڵپەڕی نوسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی کاردانەوەی نیشاندا بە شکستی ھێنانی دوناڵد ترەمپ و سەرکەوتنی جۆ بایدن لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا .

پەڕەی ئینگلیسیی ئەکاونتی ماڵپەڕی نوسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی نووسی ، رەوشی ئەمریکا و ئەوەی کە خۆیان لە بارەی ھەڵبژاردنەکانی خۆیان دەیڵێن ، شانۆیەکە و بەس . 

لە درێژەی پەیامەکەدا ھاتووە ، ئەوە نموونەیەکە لە سیمای کرێت و دزێوی لیبراڵ دیموکراسیی لە ئەمریکا ، جیا لە ئەنجامەکەی ، شتێک تەواو ئاشکرایە ئەویش کەوتن و ھەرەسبردنی دواجاری سیاسی و مەدەنی و ئەخلاقیی رژێمی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا . 

ئێوارەی شەممە میدیا ئەمریکیەکان لەوان سی ئێن ئێن ، فاکس نیوز ، سی بی ئێس ، ئاسۆشێتدپرێس و نیۆیۆرک تایمز بە ئاماژە بەوەی کە بایدن توانیویەتی 290 دەنگی ئێلێکتراڵ بەدەست بێنێ ، ئەویان بە سەرکەوتووی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا راگەیاند . 

 

سەرپەیڤ