بە پێی بانگێشتنی فەرمیی «ئەمیر حاتەمی» ، سبەینێ وەزیری بەرەڤانیی عێراق دەگاتە ئێران
تشرینی دووهم 13, 2020 16:13 Asia/Tehran
وەزیری بەرەڤانیی عێراق سبەینێ شەممە بە پێی بانگێشتنی فەرمیانەی وەزیری بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵاب فەرماندەرانی سەربازی دەگاتە تاران.
«جومعە عیناد سەعدون» وەزیری بەرەڤانیی کۆماری عێراق کە بە بانگێشتنی فەرمیی ئەمیری سەرتیپ «ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی تاران دەکات، جیا لە دیدارووتووێژ لەگەڵ بەڕێزی، چاوی بە کاربەدەستانی سیاسی و سەربازیی دیکەی ئێرانیش دەکەوێت.
پەرە پێ دانی ھاوکاریی بەرگریکارانەو سەربازی لەو ئامانجانەی سەردانەکەی وەزیری بەرەڤانیی عێراق بۆ ئێران ڕاگەیەندراوە.