تشرینی دووه‌م 14, 2020 18:48 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی : ئێران ئامادەی دابینکردنی پێداویستیی هێزی چەکداری عێراقە

وەزیری بەرگریی ئێران گوتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی دابینکردنی پێداویستیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە ئامانجی بەهێزکردنی توانای بەرگریی ئەم وڵاتەیە.

ئەمیر سەرتیپ ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران رۆژی شەممە لە چاوپێکەوتنی جومعە عیناد سەعدون وەزیری بەرگریی عێراق لە تاران ، بە ئاماژە بەوەی کە وڵاتانی ناوچەکە دەبێ خۆیان ، ئاسایشی ناوچەکە دابین و بەڕێوەبەرایەتی بکەن ، گوتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران پشتگری دەکات لە پرۆسەی سیاسی و سەقام و ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی عێراق و بۆ بەشدار یکردن لە بنیاتنانەوە و گەشەی عێراق ئامادەیە .

سەرتیپ حاتەمی گوتیشی : ئامادەبوون و دەسوەردانی هێزەکانی واوەناوچەیی هوکاری نائەمنی و بێ سەقامیی ناوچەی رۆژاوای ئاسیایە .

وەزیری بەگریی عێراقیش وێڕای دەربڕینی رەزامەندیی لە ئامادەبوونی لە ئێران گوتی : گەلی عێراق هەرگیز یارمەتیی موستەشاریی و چەکەمەنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دەرپەڕاندن و شکستدانی داعش لە بیر ناکات .

سەرپەیڤ