تشرینی دووه‌م 14, 2020 21:37 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی تۆپخانەیی سپای پاسداران بۆسەر بنکەی گروپە تیرۆریستیەکان لە باکووری رۆژاوای ئێران

پێوەندیە گشتیەکانی قەرارگای ھەمزەی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی رایگەیاند بنکەی گروپەکانی دژی شۆڕش لە لایەن ئەم ھێزەوە تۆپباران کراوە .

پێوەندیە گشتیەکانی قەرارگای ھەمزەی ھێزی زەونیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە راگێندراوێک دا رایگەیادن : ھێزی زەوینیی سپا رۆژی شەممە بنکەی گروپە تیرۆرییستیە دژە شۆڕشەکانی لەوبەری سنوورەکانی باکووری رۆژاوای ئێران تۆپباران کردووە کە لەو ھەڵمەتەدا زیانی قورسی مادی و گیانی بەر دژی شۆڕش کەوتووە . 

 لە درێژەی راگێندراوەکەدا ھاتووە : ئاسایشی نیشتمانیی و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی گەلی ئێران بە تایبەت پارێزگا سنووریەکان ھێڵی سووری ھێزە چەکدارەکانی ئێران بە تایبەت ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی بووە و لەمبارەوەھیچ تێبینی و سنوورێک ناناسێ . 

کەسانی دژی شۆڕش رۆژی ھەینی لە ناوچە سنوریەکانی ئازەربایجانی رۆژاوا لە گەڵ ژمارێک لە ھێزە سنوروانیەکان تێکھەڵچوونی چەکداریان بوو . 

سنووروانان توانیان رێگا بگرن لە دزەکردنی تیرۆریستان و زیانی قورسیان پێگەیاندن بەڵام سێ کەس لە سنوروانانی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەھید بوون . 

سەرپەیڤ