تشرینی دووه‌م 15, 2020 08:39 Asia/Tehran
  • تەرمی خێزانە پەناخوازە کوردەکە گەیشتنەوە خاکی نیشتمان

تەرمی ئەندامانی بنەماڵەی ئێران نژاد کە لە کاتی کۆچکردن بۆ بریتانیا لە کاناڵی مانشی فەڕەنسە نوقم بوون ، دوێنی شەممە لە سەردەشت بە خاک سپێردران .

بە پێی ھەواڵی کوردپرێس ، رەسوڵ ئێران نژاد 35 ساڵان خەڵکی سەردەشت لە گەڵ ھاوسەرەکەی شیوا محەمەد پەناھی 35 ساڵان و دوو مناڵ بە ناوەکانی ئانیتا 9 ساڵان و ئارمین 6 ساڵان و زارۆکە 15 مانگەکەیان بە ناوی ئارتین حەوتی خەزەڵوەر لە رێگەی کۆچکردن بۆ بریتانیا لە رێگەی کاناڵی مانشەوە بە ھۆی تۆفان و وەرگەڕانی بەلەمەکەیان لە دەریاکەوتن و گیانیان لەدەستدا . 

تەرمەکان دوای قۆناغی یاسایی و بە ھاریکاری وەزاڕەتی دەرەوە و رێگاوبان و شارسازیی شەوی ھەینی لەسەر شەممەی رابردوو لە رێگەی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی تاران گەیشتەوە ئێران و دوانیوەڕۆی دوێنی بە ئامادەبوونی چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی سەردەشت ئەسپەردەی خاک کران . 

پۆلیسی فەڕەنسە تەنیا تەرمی چوار کەس لە ئەندامانی ئەم بنەماڵەی دۆزیەوە و چارەنووسی زارۆکە 15 مانگەکە دیار نیە . 

سەرپەیڤ