تشرینی دووه‌م 19, 2020 21:52 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر سەلامی: کەنداوی فارس نوکەڕمی پتەوی بەرەڤانیی ئێرنی ئیسلامییە

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: کەنداوی فارس، نوکەڕمی پتەوی بەرەڤانیی ئێرنی ئیسلامیی ئێران و خاڵی پێکەوە ھە ڵتەقینی ھێزەکان لەگەڵ یەکدایە.

سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی» فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕێ و ڕەسمی پەیوەست کردنی پاپۆڕی ئەقیانوس پێوی «شەھد ڕودەکی» بە ھێزی دەریایی سپای پاسداران، لە بەندەر عەبباسی باشووری ئێران وتیشی: کەنداوی فارس ناوچەی ستراتژیی ئابووریی جیھانەو ئێران لە دابین کردنی ئاسایشتی ئەم پانتاییە دەریاییەی کە دیاریکەری ئابووریی جیھانە، ڕۆڵی ھەڵکەوتەو تایبەتیی خۆی بە باشی گێڕاوە.

سەرلەشکر سەلامی وتیشی: خەڵکانی جیھان پێناوداری نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەریادڵە بەبرھون و ئازاو سەربەرزەکانی ئەم سەرزەوینەن کە ئەم پانتاییە بەربڵاوە دەریاییەیان ھەتا ئەمڕۆ بە ھێمنی ڕاگرتووەو ئەم ڕێگایەش بەوپەڕی دەستەڵاتەوە بەردەوام دەکەن.

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئێران بۆ دابین کردنی ئاسایشت و بەرژەوەندییە گرینگەکانی بە جوگرافیایەکی تایبەتەوە بەرتەسک نابێتەوە، وتی: ئەگەر کەسانێک بیانەوێ بەرژەوەندییەکانی ئەم گەل و وڵاتە مەزنە بخەنە مەترسییەوە بە دڵنیاییەوە ھیچ شوێنێکی ھێمنیان لە گۆی زەوی دا دەست ناکەوێت.

 

سەرپەیڤ