تشرینی دووه‌م 21, 2020 07:40 Asia/Tehran
  • راگرتنی گەمیەکی بیانی لە کەنداوی فارس، بەرزەنگاربوونەوەی قاچاغ کردنی سووتەمەنی

هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، گەمیەکی بیانی بە ئاڵای پانامای لە کاتی قاچاغ کردنی سووتەمەنی لە کەنداوی فارس راگرت .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ، ئەم بەلەمە زیاتر لە 300 هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاغی پێبوو .

 ئەم هەنگاوی سپای پاسداران لە چوارچێوەی بەرپرسایەتی و ئەرکی ئەم هێزە لە کەنداوی فارس و گەرووی هورموز ئەنجام بووە .

 ئەرکی سەرەکیی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئێسلامیی ئێران لە کەنداوی فارس و گەروو ستراتژیکی هورموز، پاراستنی بەرژەوەندیی نیشتماینی ئێران ، دامەزرانی ئاشتی و ئاسایش و نەهێشتنی قاچاغ کردنی دەریاییە .

سەرپەیڤ