سەرلەشکر باقری: تۆڵەیەکی قورس چاوەڕوانی بکوژانی «فەخری زادە» دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389711-سەرلەشکر_باقری_تۆڵەیەکی_قورس_چاوەڕوانی_بکوژانی_فەخری_زادە_دەکات
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: تۆڵەیەکی قورس چاوەڕوانی بکوژانی سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2020 22:49 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر باقری: تۆڵەیەکی قورس چاوەڕوانی بکوژانی «فەخری زادە» دەکات

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: تۆڵەیەکی قورس چاوەڕوانی بکوژانی سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران دەکات.

سەرداری سەرلەشکر «موحەممەد باقری» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: جارێکی تر تیرۆریستە دڵکوێرەکانی سەربە ئیستیکباری جیھانی و ڕژێمی چەپەڵی زایونی لە ھەنگاوێکی دڕندەکارانەدا بەڕێوەبەرو چالاکێکی بواری زانستی و توێژینەوەی بەرگریکارنەی ئێرانیان شەھید کرد.

سەرلەشکر «بافڕی» تیشکی خستە سەر ئەمەی کە شەھید «موحسین فەخری زادە» لە ڕیزی بەڕێوەبەرە باڵاکانی پیشەسازیی بەرگریکارانەی ئێران بوو، ئینجا وتیشی: بەڕێزی لە ماوەی تەمەنی پڕپیت و بەرەکەتی خۆی دا ببوە سەرچاوەی خزمەتگوزاریی زۆرو توانی بووی توانایی بەرگریکارنەی وڵات بگەیەنێتە ئاستێکی جێگای قەبووڵی بەرپەرچ دانەوە.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: تاقمە تیرۆریستەکان و فەرماندەرو فەرمانبەرانی ئەو ھەنگاوە ترسنۆکانەیە با بزانن ئەو ڕێبازەی کە شەھید «فەخری زادەکان» لە بەریان گرتووە قەت ڕاوەستانی بۆ نییە و دیارە تۆڵەسەندنەوەیەکی قورس چاوەڕوانی ئەوانیش دەکات.