نامدار زەنگەنە: ڕێککەوتن بۆ درێژ کرانەوەی بەرھەمھێنانی نەوت دژوارە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389838-نامدار_زەنگەنە_ڕێککەوتن_بۆ_درێژ_کرانەوەی_بەرھەمھێنانی_نەوت_دژوارە
وەزیری نەوتی ئێران باسی ناکۆکیی نێوان ئەندامانی وڵاتانی بنێری نەوتی ئۆپێکی کرد سەبارەت بە کەم کردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 01, 2020 02:42 Asia/Tehran
  • نامدار زەنگەنە: ڕێککەوتن بۆ درێژ کرانەوەی بەرھەمھێنانی نەوت دژوارە

وەزیری نەوتی ئێران باسی ناکۆکیی نێوان ئەندامانی وڵاتانی بنێری نەوتی ئۆپێکی کرد سەبارەت بە کەم کردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «بیژەن نامدار زەنگەنە» وەزیری نەوتی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە پەراوێزی سەدوھەشتاھەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوەی وڵاتانی بنێری نەوت وتی: باسی درێژکرانەوەی بەرھەمھێنانی ٧ ملوێن و ٧٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە ئارادایە، بەڵام ڕێککەوتن لەم بوارەدا گەلێک دژوار دەبێت.

وەزیری نەوتی ئێران وتیشی: بڕێک لە وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک نەیاری درێژ کرانەوەی ڕێککەوتنی کەم کردنەوەی ڕادەی بەرھەمھێنانن کە دیارە ئەمەش کارەکەمان دژوار دەکات.

سەدوھەشتاھەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوەی وڵاتانی بنێری نەوت و وزەی ئەم ڕێکخراوەیە لە ڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بەرپا کرا.