کانونی یه‌که‌م 01, 2020 20:50 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: مەجلیسی ئێران کۆتایی بە بڕیاری یەک لایەنە لە بەرجام دا ھێنا

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران تێپەڕاندنی گەڵاڵەی «ھەنگاوی ستراتژی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان»ی بە کۆتایی ھێنان بە جاددەیەکی یەک لایەنە زانی و وتی: ڕۆژئاواییەکان دڵنیا بن ھەتا بەڵێنەکانیان لە بەرجام دا ڕانەپەڕێنن ، ئێران ئەم ڕێگایەی بەردەوام دەکات.

نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، بەگشتی و بەوردی گەڵاڵەی «ھەنگاوی ستراتژی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان و پاسەوانی کردن لە مافی گەلی ئێران»یان تێپەڕاند.

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە دانیشتنی ئاشکرای مەجلیس دا وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە پەسەند کرانی گەڵاڵەی «ھەنگاوی ستراتژی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان» وتی: ئەوە بۆ چەند ساڵێک دەڕوات کە تاران بەڵێنێکی یەک لایەنە بە گوێرەی بەرجام جێبەجێ دەکات و کەچی لایەنەکانی ڕۆژئاوا پابەندی ھیچکام لە بەڵێنەکانیان نەبوونەو ھیچیان ڕانەپەڕاندووە.

«قاڵیباف» بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بەڵێنی ئێران پاوەجێ بوو، کەچی لە بەرامبەردا بەڵێنەکانی ڕۆژئاوا ھیچیان جێبەجێ نەکراوە، وتیشی: مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ھەر بڕیارێکی کە وەک جاددەیەکی یەک لایەنە بوو ، کۆتایی پێ ھێناو ھەڵبەت لە گەڵاڵەکەدا بۆ ڕۆژئاواییەکانیش دەرفەتێک ڕەخساوە ھەتا بەڵێنەکانیان لە چوارچێوەی بەرجام دا ڕاپەڕێنن.

 

سەرپەیڤ