کانونی یه‌که‌م 02, 2020 19:33 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی سێ ئەندامی تیرۆریستی سەربە دژە شۆڕشەکان لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران

پەیوەندیی گشتیی بنکەی حەزرەتی حەمزە سەییدۆششۆھەدا(ع)ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی باسی قۆڵبەستکرانی سێ تیرۆریستی دژە شۆڕشی کرد لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی سپانیوز، پەیوەندیی گشتیی بنکەی حەزرەتی حەمزە سەییدۆششۆھەدا(ع)ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: بە وریایی و لە سەر ھەست بوونی ھەواڵگرییانەو جوڵانەوەی بلیمەتانەی خەباتکارانی بنکەی حەزرەتی حەمزە سەییدۆششۆھەدا(ع)ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گروپێکی سێ کەسیی سەربە دژە شۆڕشەکان و بەکرێگیراوانی ئیستیکباری جیھانی کە بە نیازی ئەنجام دانی کاری تێکدەرانەو تیرۆریستی بوون، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا قۆڵبەست کران.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لەم ئۆپراسیۆنەدا بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی پەیوەندی گرتنی تیرۆریستان بە ھۆی خەباتکارانی بنکەی حەزرەتی حەمزە سەییدۆششۆھەدا(ع)ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دۆزرایەوەو دەستی گیرا بە سەردا.

سەرپەیڤ