کانونی یه‌که‌م 04, 2020 04:39 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەمریکا دەبێ بە بێ پێشمەرج بەڵێنە بەرجامییەکانی جێبەجێ بکات

وەزیری دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە تاران نیازپاکیی خۆی لە بارەی ڕێککەوتنی بەرجامەوە پیشان داوە، وتیشی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێ بەبێ پێش مەرج بەڵێنە بەرجامییەکانی، وەک چۆن لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتیش دا باسی کراوە، ڕاپەڕێنێ.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی ئۆنلاینی «وتووێژی تایبەت بە دەریای ناوەڕاست»دا، وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە تاران لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە کە پێشتر دانوستانی لە سەر کردووە، دانوستانی تازە ناکاتەوە، پێی داگرت: ئەورووپاو ئەمریکا دەبێ بەڵێنمەندی ڕاپەڕاندنی بەرجام بن و ئەمریکاش لە ھەل و مەرجێکدا نییە کە بیھەوێت لەم بارەیەوە مەرج دیاری بکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە سیاسەتی دووفاقانەی ڕۆژئاوا، وتیشی: لایەنەکانی دانوستانکار لە بەرجام بە ئەنقەست لە ڕێککەوتنەکەدا باسی بەرنامەی موشەکیی ئێران و ئاسایشتی ناوچەکەیان نەکردووە، چونکو نەیاندەتوانی کردەوەکانی سەرەڕۆیانەی خۆیان لەم ناوچەیەدا ڕابگرن.

زەریف لە بارەی دۆش دامانی وڵاتانی ئەورووپی لە ھەمبەر تیرۆری زانای ناڤۆکیی ئێران«موحسین فەخری زادە» وتیشی: بڕێک لە وڵاتان ئەو ھەنگاوەیان ئیدانەکرد، کەچی سێ وڵاتە بەرجامییەکەی ئەورووپا «فەرەنساو بریتانیاو ئاڵمانیا» نەیانکرد.

زەریف تیشکی خستە سەر ھەنگاوی نامرۆڤانەی ئەمریکاش لەمەڕ پێشگرتن بە دەست ڕاگەییشتنی ئێران بە مسۆگەراتی پزیشکی، وتی: ئەمریکا تەنانەت ڕێگرە لە بەردەم دەستڕاگەییشتنی ئێران بە سەرچاوەی دراڤی بۆ کڕینی ڤەکسینی کۆرۆنا، لە کاتێکدا کە ئەو ھەنگاوە تاوانی دژی مرۆڤانەیە کە لە دواڕۆژەکانی دەستەڵاتی «دۆناڵد ترەمپ» خەریکە ئەنجام دەگرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتایی دا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە کۆمەڵێک لە شارومەندانی ئێرانی لە ئەورووپاو ئەمریکادا بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەر کراون، لە سەر ئامادە بوونی تاران بۆ گۆڕینەوەی زیندانییەکان، پێی داگرت.

سەرپەیڤ