کانونی یه‌که‌م 04, 2020 23:16 Asia/Tehran
  • زەریف ڕوو لە وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا: دەست لە پێشێلکردنی بەرجام و ھەڵس و کەوتی ملھوڕانە ھەڵگرن

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە قسەکانی «ھایکۆ ماس» ھاوتای ئاڵمانیی خۆی لە بارەی بەرجامەوە، پێی داگرت: ئەندامانی ھەنوکە ئەندامی ئەورووپا دەبێ بەرلەوەی سەربارەت بە بەڵێنمەندییەکانی ئێران قسە بکەن، واز پێشێلکردنی بەرجام و ھەڵس و کەوتی ملھوڕانەی خۆیان لە ناوچەی کەنداوی فارس بھێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «موحەممەد جەواد زەریف» لە توییتێردا جەختی لەوە کردەوە کە، «ھایکۆ ماس» و ترۆئیکای ئەوروپیی «ئاڵمانیاو فەرەنساو بریتانیا» دەبێ بەرلە قسە کردن لە بارەی ھەنگاوەکانی ئێرانەوە، واز لە ئاپارتایدی کۆرۆنایی قیزەونی خۆیان، پێشێلکردنی بەرجام و ھەڵس و کەوتی ملھوڕانە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا لەوانە فرۆشتنی ١٠٠ ملیارد دۆلاریی چەک و چۆڵ بە وڵاتانی عەرەبی قەراخی کەنداوی فارس و پشتگریی کوێرکوێرانە لە ھەنگاوە تیرۆریستییەکانی ئیسرائیل بھێنن.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆتایی دا داوای لە ترۆئیکای ئەورووپی کرد کە پابەندی  بەڵێنەکانیان بن لە چوارچێوەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت دا.

«ھایکۆ ماس» وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا چەند کاژێرێک لەمەو پێش لە ڕادەربڕینێکی ھاوتەریب لەگەڵ سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند بوو: ئاڵمانیا بەدووی جێگرەوەو ڕێککەوتنێکی ناڤۆکیی بەربڵاوە لەگەڵ ئێراندا، چونکو بە قسەی خۆی ئیدی ئەم ڕێککەوتنەی ئێستا بەس نییە.

سەرپەیڤ