ئەمیر عەبدوڵڵاھیان : لێدوانی جودایی خوازانەی سەرۆکی تورکیا مایەی سەرسامیە
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجاسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی لێدوانی جودایی خوازانەی سەرۆکی تورکیای بە مایەی سەرسامیی زانی .
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دواییانەی سەرۆکی تورکیا ، لە سەر توویتەر نووسی : جیاوازی ھەیە لە نێوان دراوسێیەتی و چاوچنۆکیی بۆ دەستدرێژیی بۆسەر وڵاتان ، سەرۆکی تورکیا تکایە بۆ جارێکی دیکە بە وردی بە میژووی ئێران بە تایبەتی مێژووی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا بچێتەوە .
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رۆژی پێنجشەممە بۆ بەشداریکردن لە ئاھەنگی نمایشی سەربازیی ھێزەکانی کۆماری ئازەربایجان بە بۆنەی بەناو سەرکەوتنی ئازەربایجان سەردانی باکووی کردبوو .
ناوبراو لەو ئاھەنگەدا کە سەرۆکی ئازەربایجانیش ئامادەی بوو ، ھۆنراوەیەکی جودایی خوازانەی لە بارەی رووباری ئاراس لەسەر سنووری ئێران و کۆماری ئازەربایجان خوێندەوە کە رووبەڕووی کاردانەوەی توندی کاربەدەستانی ئێران بووەوە .