ئەمڕۆ دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بەڕێوە دەچێت
لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە ئاستی یاریدەران و بەڕێوەبەرانی سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و تاقمی چوارو یەک بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوە دەچێت.
لەم دانیشتنەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی «ھێلگا شمید» سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا بەڕێوە دەچێت، «سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزارەتی دەرەوە سەرۆکایەتیی شاندەکەی ئێرانی لە دانیشتنی ئەمڕۆی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بە ئەستۆ دەبێت.
دانیشتنی پێشووی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام یەکەمی سپتامبەری ڕابردوو لە ڤییەنای نەمسا بەڕێوە براو یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ کۆمەڵێک لە سەرۆک شاندەکانی بەشداری دانیشتنەکە دیدلرو وتووێژی کرد.
یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای دانیشتنەکەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە سپتامبەری ڕابردوو لە وتووێژێکدا لەبارەی ئەم دانیشتنە وتبووی ئەوەی لە سەری ڕێککەوتین باسی پێویستیی پارێزرانی بەرجام و ئەنجام دانی کاری پێویست لەم ئاراستەیەدایە لەوانە ڕاپەڕێندرانی تۆکمەوتەواو کارای بەڵێنەمەندییەکانی ھەموو لایەنەکان.