کانونی یه‌که‌م 20, 2020 11:57 Asia/Tehran
  • رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : پەرستاران ، ئەمڕۆ لە بەرچاوی خەڵک لە ھەمیشە خۆشەویستترن

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی فەرمووی : ئەمڕۆ پەرستاران لە بەرچاوی خەڵک لە ھەمیشە عەزیزتر و شەریفترن .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئەمڕۆ شەممە لە وتارێکی راستەوخۆی تەلەفزیۆنی دا بە بۆنەی ساڵھاتی لەدایکبوونی حەزرەتی زێنەب (س) و رۆژی پەرستار ، ئەم رۆژەی کە رازاوەتەوە بە لەدایکبوونی حەزرەتی زێنەب(س) لە ھەموو پەرستاران پیرۆزبایی کرد . 

رابەری باڵای شۆڕش ھیوای خواست : خواوەند تەوفیقات و کەرەمی خۆی بە نسیبی ھەموو پەرستاران و عاقیبەت بەخێری و بەختەوەری دونیا و ئاخیرەت بە نسیب تاقمەکانی پەرستاریی بکات . 

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە درێژەی وتەکانیدا فەرمووی : پەرستاران ھەم یارمەتی بە جەستەی نەخۆش ئەدەن و چاکبوونەوەی خێرا دەکەن و ھەم ئەوەی کە گیان و رۆحی ، ئەعسابی ئەو ھێور دەکەنەوە و بە یەک بزە ، بە قسەیەکی گەرم ، بە جوڵەیەکی مێھرەبانانە ، ھەستێکی خۆش لە نەخۆش دا بەدی دێنن و کار دەکەنەسەر گیانی ئەو . 

بەڕێزیان جەختی کردەوە : ئەمڕۆ پەڕستاران ، شەریک و ھاریکاری پزیشکن ، ئەوە دەبێ زۆر بە گرنگ بزانرێ . 

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ھەروەھا سەرەخۆشی کرد لە  ھەموو بنەماڵە ئازیز و بەڕێزەکان کە لە رووداوەکانی کۆرۆنا ئازیزانی خۆیان لەدەستداوە و بۆ کۆچکردوانی فیداکار و تێکۆشەر لە خوای گەورە داوای رەحمەت و پلە وپایەی گەورەی کرد . 

سەرپەیڤ