کانونی یه‌که‌م 20, 2020 13:59 Asia/Tehran
  • رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : تێکۆشانی پەرستارەکان لە رۆژانی کۆرۆنادا ئەوانی عەزیزتر لە ھەمیشە کرد

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی پەرستاری بە فریشتەی رەحمەتی نەخۆش زانی و فەرمووی : پەرستارانی ئازیز لە سەردەمی کۆرۆنادا و لە دۆخێکی زۆر دژوارتر و پڕ دڵەڕاوکێ تر لە ئاستی ئاسایی ، کارێکی گەورەیان تۆمار کرد و دیمەن و چالاکی گەلێکیان نیشاندا کە بە ڕاستی سەرسوڕھێنەرە .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە وتارێکی راستەوخۆی تەلەفزیۆنی دا بە بۆنەی ساڵھاتی لەدایکبوونی حەزرەتی زێنەب (س) و رۆژی پەرستاران ، وێڕای پیرۆزبایی کردنی ئەو رۆژە لە ھەموو پەرستاران ، سەرەخۆشیی کرد لەو بنەماڵە بەڕێزانەی کە ئازیزانی پەرستاری خۆیان لە سەردەمی کۆرۆنادا لەدەستدا . 

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە رۆڵی پەرستار لە چاکبوونەوەی جەستەیی و ئارامیی رۆحیی نەخۆش فەرمووی : لە بواری باشبوونەوەی جەستەیی نەخۆش ، پەرستار شەریک و یارمەتیدەری پزیشکە و ھەرچەندەش کە پزیشک بە توانا و شارەزا بێت بەڵام نەبوونی پەرستار لەوانەیە چاکبوونەوەی جەستەیی تووشی کێشە بکات . 

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی فەرمووشی : پەرستار لە باری یارمەتیدانی رۆحییش بە بزەیەک و بە جوڵەیەک و وتەیەکی مێھرەبانانە ، لە راستی دا خەمڕەوێن  ورەبەخشی نەخۆشە  و ئەوە ، یەکێک لە بایەخە بەرزە ئیسلامیەکانە . 

بەڕێزیان بە ئاماژە بە سەخت تر و پڕدڵەڕاوکێ تر بوونی کاری پەرستاران لە سەردەمی کۆرۆنادا بە ھۆی تووشبوون بە کۆرۆنا و مەترسی گرتنەوەی پەتاکە ، فەرمووی : موجاھیدەتێک کە پەرستاران لەو ماوەیەدا ئەنجامیاندا ، ئەوانی لەبەرچاوی خەڵک لە ھەمیشە ئازیزتر و شەریفتر کرد . 

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە درێژەی وتەکانی دا باسی ئەرکی بەرپرسان لە بەرامبەر ھەوڵ و زەحمەتی پەرستارانی کرد و فەرمووی : دامەزراندنی پەرستاران لە کارە پێویست و زۆر باشەکانە کە دەبێ شێلگیرانە بەدواداچوونی بۆبکرێ تا رەوشی پەرستاران جۆرێک بێت کە بە ئاسوودەیی درێژە بە کاری خۆیان بدەن و بنەماڵەکانیشیان لێیان خاترجەم بن . 

سەرپەیڤ