کانونی یه‌که‌م 22, 2020 06:55 Asia/Tehran
  • زەریف: سێ وڵاتەکەی ئەورووپا بەڵێنە بەرجامییەکانی خۆیانیان پێشێل کردووە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئاماژەی کردە زانیارییەکانی ھاوپەیوەند بە بازرگانیی نێوان ئێران و ئەورووپا لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٤ ھەتا ٢٠١٩و وتی: سێ وڵاتە ئوەورووپییەکەی ئەندامی بەرجام بەڵێنە بەرجامییەکانی خۆیانیان بە تەواوی پێشێل کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە پەڕەی فەرمیی توییتێرەکەی دا باسی پێداگرتنی لە سەر چەندین بابەتی کرد لە کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ھەنوکە ئەندامی ڕێککەوتنی بەرجام.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لە باس کردنی سێ خاڵی گرینگ کردەوە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی چین و ڕووسیاو ئاڵمانیاو فەرەنساو بریتانیا کە خۆیان لە بابەتە گرینگانە دەبیننەوە، دوایین دەرفەتی سێ وڵاتە ئەورووپییەکەی بەرجام، ڕادەی بازرگانیی ئێران و یەکێتیی ئەورووپا لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٤ ھەتا ٢٠١٩ کە دەربڕی پێشێلکرانی بەڵێنە بەرجامییەکان لە لایەن سێ وڵاتەکەی ئەورووپاوەیەو ھەروەھا زەبر وەشاندنی قەرەبوو نەکراوی سێ وڵاتەکەی ئەورووپا بە ئێرانییەکان کە جۆرێکە لە ھاوتاوانی لەگەڵ ئەمریکادا.

زەریف ئاماژەی کردە خشتەیەکی زەمەنی بۆ ڕاپەڕێندرانی بەڵێنەکانی نێو بەرجام بۆ سێ وڵاتەکەی ئەورووپاو وتیشی: خشتەی زەمەنی لە بەرجام دا بابەتێکی دانەبڕاوی ڕێککەوتنەکەیەو دانوستانی دووبارە ڕێی تێ ناچێت . قەیران و پڕچەک کرانی ناوچەکەی ئێمە برە گشتی لە ئەمریکاو سێ وڵاتەکەی ئەورووپاوە سەرچاوە دەگرن، وڵاتانی دیموکراتیک ناتوانن داوا لە تاران بکەن ھەتا پەسەندکراوەی مەجلیسی شورای ئیسلامی پێشێل بکات.

زەریف وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھەمووان دەبێ بگەڕێنەوە بۆ بەرجام، وتیشی: ئەو کاتەی کە ئەمریکا و سێ وڵتەکەی ئەورووپا بەڵێنەکانی خۆیان ڕاپەڕێنن، ئێران دەستبەجێ ئەو ھەنگاوانەی پێشووی کە کاردانەوەیەک بوون بەرامبەر بە کشانەوەی نایاسایی ئەمریکاو پەیمان شکێنیی سێ وڵاتەکەی ئەورووپا، قەرەبوو دەکاتەوە.

سەرپەیڤ