کانونی دوھەم 01, 2021 06:58 Asia/Tehran
  • باڵوێری عێراق لە تاران: ھاوڕێ لەگەڵ ئێران دژی ئەمریکا لە بەر تیرۆری فەرماندەرانی خۆڕاگری سکاڵا دەردەبڕین

باڵوێزی عێراق لە تاران ڕایگەیاند: عێراق و ئێران بە شێوەی ھاوبەش بەدووی سکاڵادەربڕین دژی ئەمریکان لە بەر تیرۆری فەرماندەزانی خۆڕاگری.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «نەسیر عەبدولموحسین عەبدوڵڵا» ڕۆژی پێنج شەممە وتی: بەغدا بەنیازە لەگەڵ تاراندا لە بەر تیرۆری سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق دژی ئەمریکا سکاڵا دەرببڕێت.

بە پێی ڕاگەیاندنی باڵوێزی عێراق لە تاران، عێراق و ئێران لە ھەنگاوێکی ھاوبەش دا سکاڵایەکی مافەوانی بۆ ڕاگەییشتن بەو دڕندەکارییەی ئەمریکا لەمەڕ تیرۆری فەرماندەزانی خۆڕاگری بەرز دەکەنەوە.

«نەسیر عەبدولموحسین عەبدوڵڵا» باڵوێزی عێراق لە تاران ھەروەھا جەختی لەوەش کردەوە کە، لێژنەی دۆستایەتی لەگەڵ ئێران لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکراوەی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق پێ و شوێن دەگرێت.

سەرپەیڤ