کانونی دوھەم 02, 2021 09:33 Asia/Tehran
  • رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا مسباحی یەزدی سەرەخۆشی کرد

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە پەیامێک دا کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا محەمەد تەقی مسباحییەزدی لە بنەماڵە و مناڵان و بەجێماوانی بەڕێزیان سەرخۆشی کرد .

 

لە بەشێکی پەیامەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری بڵاای شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی کۆچی دوایی شەرعزان و زانای ئایینی گەوە ئایەتوڵڵا مسباحی یەزدی ھاتووە : ئەوە ، خەسارێکی گەورەیە بۆ حەوزەی عیلمیە و بواری زانستە ئیلامیەکان . بەڕێزیان بیرمەندێکی ھەڵکەوتە ، بەڕێوەبەرێکی شیاو ، خاوەندی زمانێکی پاراو لە دەربڕینی حەق و پێیەکی خۆڕاگر لە سیڕاتی موستەقیم دابوو . 

ئایەتوڵڵا محەممەد تەقی مسباحی یەزدی ،موجتەهید، بناغەدانەر وسەرۆکی دامەزراوەی ڕاهێنان وتوێژینەوەی ئیمام خومەینی ڕە ، نوێنەری هەڵبژێردراوی خەڵکی پارێزگەی خوراسانی ڕەزەوی لە مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری، ئەندامی پێشووی شورای باڵای شۆڕشی فەرهەنگی ، ئەندامی کۆمەڵی مامۆستایانی حەوزەی علمیەی قوم ، سەرۆکی پێشووی شورای باڵای کۆگەی جیهانی ئالو بەیت (ع )ویەکێ لە مامۆستایانی حەوزەی علمیەی قوم دوای تەحەمول کردنی یەک دەورە نەخۆشی ، پاشنێوەرۆی هەینی لە یەکێ لە نەخۆشخانەکانی تاران کۆچی دوایی کرد.   

سەرپەیڤ