فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران : ئێران ئامادەی کاردانەوە پێشاندان بە جمووجوڵی دوژمن لە ناوچەکە دایە
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ، جمووجوڵی ئەم دواییەی ئەمریکیەکان لە ناوچەی دەنگدانەوەی شوێنهاتەکانی سەرچاوە گرتوو لە هەڵەی ساڵی ڕابردوی ئەوان لە تیرۆری سەردار سپەهبود قاسم سلێمانی وئەبو مەهدی موهەندیس زانی ووتی: ئێران ئامادەی کاردانەوە بە جمووجوڵی دوژمن لە ناوچەکە دایە.
سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی هەینی لە پەراوێزی ڕێ وڕەسمی یەکەمین ساڵوگەڕی شەهادەتی سەردار سپەهبۆد قاسم سلێمانی وئەبو مەهدی موهەندیس وهاوڕێکانیان لە تاران وتی: جەنایەتی ئەمریکیەکان لە شەهید کردنی سەردارانی خۆڕاگری، ھەنسکێکی چڕ وپڕی لە نێوگەنجانی جیهانی ئیسلام بەدی هێناوە وئەم ھەنسکە چڕوپڕە وەکوو مۆتەکەیەک هەمیشە ئەمریکیەکان ئازاردەدات. سەرلەشکەر سەلامی وتی: ئەوان بۆ ڕزگار بوون لەم کاموسە مەترسیدارە کە هەستی دەکەن، دەستیان داوەتە بڕێک جمووجوڵ. فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە درێژە دا بە پێداگری لەسەر بەردەوامیی ڕێگای شەهیدانی خۆڕاگری وتی: گەنجانی جیهانی ئیسلام ئەمڕۆ بۆ دەرکردنی ئەمریکیەکان لە ناوچەکە وشکستی مسۆگەرانەی زایۆنیەکان پیداگرتر لە ڕابردوون.
سەرلەشکەر سەلامی بە ئاماژەدان بە بەردەوامبوونی ڕێگای توڵە سەندنەوەی سەخت کە لە ناوچە دا دەسپێکراوە و بەردەوامیش دەبێت ڕایگەیاند: توڵەی سەخت ، خاڵێک نیە بەڵکۆ ڕیبازێکە، یانی ئەوانەی کە لەم جەنایەتانە دا دەستیان هەبووە، ئارام نابن بەڵام زەمان ، شوێن و چۆنیەتی ، بە گوێرەی دۆخێکی تایبەتە کە بەدی دێت.
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ڕیگای تۆڵەی سەخت ، ڕیگای ڕۆخاندنی ڕژێمی زایۆنیستی ولەناوچوونی زاڵیەتی سیاسی ئەمریکا بەسەر ناوچەکەدا وچوونەدەری ئەمریکا لە ناوچەو سپاردنی چارەنووسی موسوڵمانان بە دەس خۆیانە.