کانونی دوھەم 03, 2021 18:24 Asia/Tehran
  • وتەبێژی سپای پاسداران :ئێران کات و شوێنی تۆڵەی خوێنی سەردار سولەیمانی دیاری دەکات

وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی گوتی : کات و شوێنی تۆڵەسەندنەوەی خوێنی سەرداری سپەھبود شەھید قاسم سولەیمانیی ، ئێران دیاریی دەکات .

سەردار رەمەزان شەریف وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی رۆژی یەکشەممە لە دیمانەیەک دا لە گەڵ کەناڵی راشاتودەی جەختی کردەوە : تاران بە دووری دەبینێ ئەمریکا لە دژی ئێران تووشی گەمژەییەکی دیکە بێت .

سەردار شەریف گوتیشی : ئێران ھەروا دەرفەتی ھەیە تا تۆڵەی خوێنی سەردار سولەیمانی بستێنێ ، وێڕای ئەوەی کە ئەم پرسە حەتمی و مسۆگەرە کە لە کات و شوێنی گونجاودا ئەنجام دەبێت . 

وتیشی : ئەم تۆڵەیە دەبێ زیاترین کارتێکەری لەسەر دوژمن ھەبێ و زیاترین پشتگریش لە جیھانی ئیسلام دا وەدەس بێنێ  .  

سەرپەیڤ