ززەریف : چۆنیەتی شەهیدکردنی حاجی قاسم، نیشاندەری دەستەوەستانی و سیاچارەیی ترەمپە
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە شەهیدکردنی سەرداری سپەهبود قاسم سولەیمانی لە پەلاماری ئاسمانیی هێزە تیرۆریستە ئەمریکیەکان گوتی : ئەم هەنگاوە نیشاندەری ئەوپەڕی دەستەوەستانیی و سیاچارەیی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە کە ناچار دەبێ لە گەڵ مەردێکی مەیدان ئاوا بجوڵێتەوە .
محەمەد جەواد زەریف شەوی رابردوو لە بەرنامەی تایبەتی ساڵهاتی شەهیدکرانی حاجی قاسمی سولەیمانی بە ناوی مەردی مەیدان کە لە کەناڵی سێی تەلەفزیۆنی ئێران بڵاوبووەوە ، جەختی کردەوە : ئەمریکیەکان زەندەقیان لە حاجی قاسم چووبوو و ئەویان بە بلیمەتێک لە مەیدانی شەڕدا دەزانی ، شەهید سولەیمانی بلیمەتێک بوو کە لە سوریا و یەمەن ئەمریکیەکانی شکست دابوو .
زەریف وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە شەهید سولەیمانی لەمەیدانی دیپلۆماتیک دا هەرگیز پەکی نەدەکەوت ، گوتی : سپەهبود سولەیمانی نەک هەر پاڵەوانی خەباتی دژی تیرۆریستان بەڵکوو پاڵەوانی هەوڵدان بۆ ئاشتی بوو .