کانونی دوھەم 05, 2021 02:41 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر سەفەوی: قوتابخانەی سولەیمانی ھۆکاری سەرەکیی شکست ھێنانی ئەمریکا لە ناوچەکەیە

ھاریکارو ڕاوێژکاری باڵای سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزەچەکدارەکانی ئێران،ڕێبازو قوتابخانەی سەردار سولەیمانیی بە ھۆکاری سەرەکیی شکست ھێنانی ستراتژیاکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و عێراق و داتەپینی ڕژێمی زایونی لە شەڕی دژی حیزبوڵڵای لوبنان و غەززە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی دیفاع پرێس، سەرداری سەرلەشکر «سەیید یەحیا ڕەحیم سەفەوی» ھاریکارو ڕاوێژکاری باڵای سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزەچەکدارەکانی ئێران لە کۆبوونەوەی «ڕێبازی ھزری و کرداری»ی سەرداری سپەھبۆد قاسم سولەیمانی فەرماندەری شەڤیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە تاران، وتی: گرینگترین چالاکیی قوتابخانەی سولەیمانی گۆشکردنی ئەو لاوانەیە کە توانییان چوار ستراتژیای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و بەرەڤانی رپیرۆز، چەسپاندنی دەستەڵاتی حکومەتی جەمااوەر سالاریی دینی و پێکھاتنی بەرەی خۆڕاگری و دژی ئیستیکباریی مسۆگەر کەن.

سەرلەشکر سەفەوی وێڕای ئاماژەکردن بە بنەمای بەڕێوەبەرایەتی و سەرکردایەتیی شەھید سولەیمانی، وتیشی: ناسیاریی وردی دوژمنان و ستراتژیای ئەمریکا لە ناوچەکەو جیھانی ئیسلام، بەدی ھێنانی ھێز و دەستەڵات لە توانایی خەڵک، ڕێمخستنی ھێزە جەماوەرییەکان لە بەرەی خۆڕاگری و خوێندنەوەی دووبارە بۆ بەرەی خۆڕاگری و بووژاندنەوەی لەوبنەمایانەن.

سەرداری سەرلەشکر «سەیید یەحیا ڕەحیم سەفەوی» بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕژێمی زایونی جاران کەڵکەڵەی لە نیلەوە ھەتا فۆڕاتی لە مێشک دا بوو، کەچی ئێستا ئاسایشتی سەرزەوییە داگیرگراوەکانیشیب بۆ دابین ناکرێت، وتیشی: کەمترین کاریگەریی شەھید بوونی سەردار سولەیمانی وەدەرنرانی ئەمریکییەکان لە ڕۆژئاوای ئاسیاو ڕزگار کرانی قودسی پیرۆزە.

سەرپەیڤ