کانونی دوھەم 05, 2021 17:26 Asia/Tehran
  • وشداری دانی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ئەمریکا

جێگری فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جوڵانەوەکانی ئەم دواییەی ئەمریکییەکان لە عێراقی بە ئانتریک کارانە زانی و وشداریی دا کە ئەگەر ئەمریکا ئاسایشتی ناوچەکە بخەوشێنێت، بە دڵنیاییەوە پەژیوان دەبێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، سەرداری سەرتیپی پاسدار «موحەممەد حیجازی» جێگری فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕۆژی سێ شەممە وێڕای ئاماژە کردن بە جوڵانەوەی سەربازییانەی ئەم دواییەی ئەمریکا لە ناوچەکە وتیشی: ئەم جوڵانەوەو ھەنگاوانە لەوانەیە ئاگر لە ناوچەکە بەردات.

جێگری فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی لێدوانەکەی ئەم دواییەی سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە تەوەرەخی خۆڕاگریش وتی: ھەڵوێستی لقی قودسیش ھەمان ھەڵوێستی سەیید حەسەن نەسروڵڵایە.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان شەوی دووشەممە لە سشاڵگەڕی شەھیدکرانی سەردارانی خۆڕاگری ڕوو لە ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییەکان و ھاوپەیمانەکانیان وتی: کاتێک کە سەردارانی خۆڕاگری تیرۆر دەکەن، ڕاچەنینی نەتەوەکان زیاتر دەبێت و پابەند بوون بە حەق پەرە ڕەستێنێ.

سەرپەیڤ