کانونی دوھەم 07, 2021 23:40 Asia/Tehran
  • سەردار سەلامی: ڕێبازی فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپاو سەردارانی خۆڕاگری بەردەوام دەبێت

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی:ڕێبازی فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپاو سەردارانی خۆڕاگری بەردەوام دەبێت و بە ڕسکانی مەزن، لاوان لە ھەر تیرێو ھۆزێک دامادەی جیھادن لە پێناوی ئیسلام.

سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی» فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی یەکجاریی ساڵگەڕی شەھید بوونی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» لە کرمانی باشووری ئێران وتیشی: ساڵی ڕابردوو جوانترین بەڕێ کرانی مێژوو لە کرمان دا ئەنجامی گرت.

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی سەردار سولەیمانی ھەمووان ھاواریان دەکرد، فرمێسکیان ھەڵدەوەراندو دەگریان، چونکو ئەم شەھیدە پایەبەرزە تیشکدانەوەی ئایاتی ئیلاھی بوو لە قەڵافەتی پیاوێکداو سیمایەکی مەردانەی قورئانی کەریمی پێ بوو کە لە بەرامبەر دوژمناندا خۆڕاگرو پتەو وەستا بوو.

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە، سەردار سولەیمانی لە ڕاستی دا کەسایەتییەکی پێوەر بوو کە ڕەفتارو کرداری ببوو بە سەرمەشقێک بۆ ھەمووان.

سەرپەیڤ