کانونی دوھەم 20, 2021 04:50 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی: بچوکترین ھەڵەی دوژمنان لە ھەڵسەنگاندن دا لەگەڵ وەڵامی قورسی ئێراندا بەرەوڕوو دەبێتەوە

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران وتی:بچوکترین ھەڵەی دوژمنان لە بارەی توانایی بەڕەڤانیی ئێران لەگەڵ وەڵامی قورس و لێبڕاوانەی ھێزەچەکدارەکانی ئەم وڵاتە بەرەوڕوو دەبێتەوە.

سەرتیپ «ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران  ڕۆژی سێ شەممە وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئاسایشتی ناوچەکە پێکەوە گرێ دراوەو ئێران لەم پێکەوە گرێ درانە بەردەوام پاسەوانیی کردووە، وتیشی: دیارە کەس نابێ لە بارەی ئەم بابەتەوە قسەیەکی نابەجێ بکات کە ببێتە ھۆی سست بوونی بنەمای ئەم بابەتە.

سەرتیپ حاتەمی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە دەستەڵاتی بەرگریکارانەی ئێران بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشتی وڵاتەو بە ھەموو ھێزێکیشەوە پارێزگاریی لێ دەکرێت،وتیشی: ئەمریکیەکان ھێندێک جم و جوڵی وەک ھێنانی ژێردەریایی ناڤۆکی، جێگۆڕکێی یەکە دەریاییەکان و گەشت لێدانی فڕۆکە دوورەفڕەکانیان لە ناوچەکەدا ھەبووەو ئەم دڕدۆنگییە ھاتە ئاراوە کە نەکا لە بارەی ھەل و مەرج و ئاستی بەرگریکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران تووشی ھەڵسەنگاندنێکی ھەڵە ھاتبن، لەم ڕووەوە لە سەر ھەست بوون و خۆسازدانی ھێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ بەرەڤانی کردن لە سەربەرزی و ئاسایشتی وڵات لە مەشقە جۆربەجۆرەکاندا پیشان درا.

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران وتیشی: ئەمڕۆ کە بەشی جۆربەجۆری ھێزە چەکدارەکانی ئێران بە بەرپاکردنی مەشق و پرۆڤە، ئامادە بوونی خۆیانیان ئەرخست و ئەو پەیامەیان بۆ خەڵک گواستەوە کە ھەر ھەموو لەوپەڕی لەسەر ھەست بوون و ئامادەیی داو بە کەرەستەی نۆژەن و پێشکەوتە ئامادەی پاراستنیانن.

سەرتیپ حاتەمی جەختی لەوەش کردەوە کە، ھێزە چەکدارەکان ھاوکات ئەو پەیامەشیان گەیاندە دوژمنان کە لە بارەی ئێرانەوە نابێ بچوکترین ھەڵە لە ھەڵسەنگاندندا بکەن، چونکو بچوکترین ھەڵە لەگەڵ وەڵامی قورس و لێبڕاوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بەرەوڕوو دەبێتەوە.

سەرپەیڤ