کانونی دوھەم 22, 2021 19:50 Asia/Tehran
  • زەریف: ترەمپ ڕۆی، لە ئێستادا ئێمەو وڵاتانی کەنداوی فارس ماوینەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی وتووێژە لەگەڵ وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس لە ئاراستەی دابین کردنی ئاسایشتی ناوچەکە.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران ئامادەی وتووێژە لەگەڵ وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس لە ئاراستەی دابین کردنی ئاسایشتی ناوچەکە ، وتیشی: ئامادە بوونی ئێران بۆ وێووێژ لە ئاراستەی دابین کردنی ئاسایشتی ناوچەکە بابەتێکی تازە نییەو ئەمە لە ڕاستی دا ڕاگەیاندنی سیاسەتی درێژماوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە دەبێ بۆ ھێندێک لە وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس ئەمە سەلمێندرا بێت کە چوار ساڵی ڕەبەق دەستخڕۆی سیاسەتەکانی ئاژاوەگێڕانەی ترەمپ کرابوون، وتیشی: ئەم وڵاتانە چوارساڵ کاتیان بە فێڕۆ دا لە ئێستادا ترەمپ ڕۆییشتووەو بەس ئێمەو ئەوان ماوینەتەوە.

سەرپەیڤ