وەزیری دەرەوەی ئێران لە مۆسکۆیە
کانونی دوھەم 26, 2021 18:43 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی گەشتە ناوچەیەکانی ئەمڕۆ سێ شەممە گەییشتە مۆسکۆی پێتەختی ڕووسیا.
«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندەکەی ھاوڕێی کە ڕۆژی دووشەممە سەردانی کۆماری ئازەربایجانی کردبوو، دوای گەشتەکەی بۆ باکوو بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ڕووسیا گەییشتە مۆسکۆ.
«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بابەتگەلێکی وەک بەرجام، پەیوەندی دوو لایەنەو ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکەو کێشەی قەرەباغیان پێکەوە تاوتاوێ کرد.
گورجستان، ئەرمینیا و تورکیا ئامانجەکانی دیکەی گەشتەی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبن.