راوێژکاریی بازرگانیی ئێران و ھەرێمی کوردستان
بە ئامانجی پەرەپێدانی ھارکاریی دوو قۆڵی ئابووریی و بازرگانیی ، شاندی تیجاریی ھەڵەبجە لە گەڵ بازرگانانی پارێزگەی کرماشان پرس و راوێژی کرد .
بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، شاندی تیجاریی ھەڵەبجە چوارشەممەی رابردوو گەیشتە کرماشان و تا دوێنێ ھەینی وێڕای وتووێژ لە گەڵ سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانیی پارێزگەی کرماشان ، یەکە پیشەسازیەکانی ئەم پارێزگایەشی بەسەر کردەوە .
پێشەوا ئەحمەد مەحموود سەرۆکی ژووری بازرگانیی ھەڵەبجەی عێراق لە پەراوێزی ئیمزاکرانی تەبایی نامە لە گەڵ بازرگانانی کرماشان ، بە ئاماژە بە پتانسێلە باشەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاریی لەم پارێزگایە و سنووری ھاوبەش لە گەڵ عێراق گوتی : بازرگانانی ھەڵەبجە بۆ وەبەرھێنانی ھاوبەش لە ناوچە سنووریەکان لە گەڵ ئێران ئامادەن .
سەرۆکی ژووری بازرگانیی ھەڵەبجە لە وتووێژ لە گەڵ ھەواڵدەریی ئێران پرێس دا جەختی کردەوە ، ئێران پتانسێلی باشی ھەیە لە بواری بەرھەمھێنانی خۆراک و خواردەمەنی و کشتوکاڵ کە بازرگانانی عێراقی لەوان بازرگانانی ھەڵەبجە دەتوانن ئەم بەرھەمانە بەکار بێنن .