شوبات 02, 2021 22:58 Asia/Tehran
  • ویلایەتی: شەھید بوونی سەردار سولەیمانی دەبێتە ھۆی جوڵانەوەی ملوێنان مرۆڤی ئازادیخواز

سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی ڕاچەنینی ئیسلامی ڕایگەیاند: شەھید بوونی سەردار سولەیمانی دەبێتە ھۆی جوڵانەوەو خۆڕاگریی ملوێنان مرۆڤی ئازادیخواز لە جیھاندا لە بەرامبەر تیرۆریزمی دەوڵەتی و بریکار، ستەم و چەوساندنەوەو پیلانی وەیشومەی دوژمنان بۆ لاواز کردنی جیھانی ئیسلام.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «ئێران پرێس»، «عەلی ئەکبەر ویلایەتی»  سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی ڕاچەنینی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە ڕێ و ڕەسمی ناساندنی خەڵاتی جیھانیی لەخۆبردوویی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە تاران ، برەو پێدانی کلتووری لەخۆبردوویی و شەھادەتی و ناساندنی کەسان و کۆمەڵە لەخۆبردووەکانی بە ھۆکارێکی کاریگەر زانی لە ئاراستەی گەییشتن بە ئاشتی و ئاسایشت لە سەر بنەمای فێرکارییە ئیسلامییەکان بۆ ھەمووان.

سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی ڕاچەنینی ئیسلامی پێی داگرت: سەرداری سپەھبۆدی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی»و ھاومەتەرێزە لەخۆبردووەکانی، تەمەنێکیان لە پێناوی برەوپێدان و پاراستنی بایەخە بەرزە ئیسلامی و مرۆڤییەکان، خەبات لە بەرامبەر بەرەی ئیستیکباری جیھانی دایە سەر و پاداشتی تەمەنێک خەبات لە پێناوی ئیسلام و ئەھلی بەیت(ع)یان بە شەھید بوونی خۆیان وەرگرت.

ویلایەتی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە دوژمنان و کۆڵۆنیالیستەکان بەردەوام ھەوڵ دەدەن کە بە بەرزکردنەوەی فەکتەرەکانی دەستەڵاتی نەرم، بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە جیھاندا پەیجۆر بکەن و ڕایپەڕێنن، وتیشی: لەم ناوەدا کەسانی شۆڕشگێڕ و وریا کە بە خەبات لە بەرامبەر پاوانخوازیی دەستەڵاتە ئیستیکبارییەکان، بە تایبەت ئەمریکا و ڕژێمی زایونی، لە ڕێبازی حەق بەرەڤانی دەکەن و دوژمنان لە ھەمبەر بڕیارە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکانیان ناچار بە کشانەوەو ملکەچبوون دەکەن، نمونەگەلێکی خۆبردوویی لە قوتابخانەی ئیسلام و شۆڕش دەر دەبڕن.

 

سەرپەیڤ