شوبات 08, 2021 14:38 Asia/Tehran
  • رەزامەندیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە گەڵ بەخشین یان داشکانی سزای ژمارێک لە مەحکومان

بە بۆنەی گەیشتنی ساڵھاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە گەڵ لێبوردن یان کەمکردنەوەی سزای 840 کەس لە مەحکومانی دادگا گشتیەکان و دادگاکانی شۆڕش ، رێکخراوی دادڤانیی ھێزە چەکدارەکان و تەعزیراتی حکومەتیی رەزامەندیی نیشاندا .

سەید ئیبراھیم رەییسی سەرۆکی دەزگای دادڤانی ئێران بە بۆنەی گەیشتنی ساڵھاتی سەرکەوتنی شکۆمەندی شۆڕشی ئیسلامیی لە نامەیەک دا بۆ رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی پێشنیاری لێبوردن یان کەمکردنەوە و گۆڕانی سزای ئەم مەحکومانەی خستەڕوو کە لە لایەن لیژنەی ناوەندیی لێبوردن و لێخۆشبوونی دەسەڵاتی دادڤانی بە خاەون مەرج ناسرابوون و رێبەری باڵای شۆڕشیش رەزامەندیی نیشاندا .  

سەرپەیڤ