شوبات 10, 2021 12:37 Asia/Tehran
  • تائیب: وەدەرنانی ئەمریکا لە ناوچەکە ستراتژیای لێبڕاوانەی بەرەی خۆڕاگرییە

سەرۆکی ڕێکخراوەی ئیتیلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، وەدەرنرانی ئەمریکا لە ناوچەکەی وەک ستراتژیای لێبڕاوانەی بەرەی خۆڕاگری ناساند.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «حسەین تائیب» سەرۆکی ڕێکخراوەی ئیتیلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی  وتی:ئەمریکا، ڕژێمی زایونی و دەست و پێوەندەکانیان لە تۆڵەی سەختی ھۆگرانی بەرەی خۆڕاگری بە تەواوی تۆقیون و لەم ترسەش توشی عەزاب ھاتوون.

سەرۆکی ڕێکخراوەی ئیتیلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ شی کردنەوەی دەستکەوتەکانی خۆڕاگری و لەخۆبردوویی گەلی ئێرانیش وتی: ئەییاموڵڵای دەیەی فەجر گەلی ئێرانی فێر کرد کە ئەگەر نەتەوەیەکی بڕودار، لەژێر سەرپەرشتیی ڕابەرێکی بەرچاوڕوون و ھێزمەنددا  بجوڵێتەوە، مەتەرێزە بە ڕواڵەت لە شکان نەھاتووەکان دەشکێن و ئەوپەڕی گوشاری دوژمن لە سای بەرخۆدانی خەڵک بە چۆکدا دێت.

تائیب وتیشی: ئەمریکا بەنیازی پوچەڵ کردنەوەی دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامی بوو، کەچی ھێزو دەستەڵاتی گەلی مەزنی ئێران بەسەر ھەڵسەنگاندنەکانیاندا زاڵ بوو و دەستە ڕزیوەکەی ئەمریکا بەپێچەوانەی کەڵکەڵەو تامەزرۆیی ھێندێک کەس زۆر بەخێرایی ئاشکرا بوو.

سەرۆکی ڕێکخراوەی ئیتیلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ھەروەھا ڕوو لە دەستەڵاتدارانی دەستەمۆو سازشکاری ناوچەکەش وتی: دەبێ لەو چارەنووسەی کە چاوەڕوانی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی دەکات پەند وەربگرن و خۆیان لەمەزیاتر نەخەنە بەر ڕق و بێزاریی شۆڕشگێڕانەی گەلانی موسڵمان.

سەرپەیڤ