شوبات 10, 2021 13:00 Asia/Tehran
  • پیشاندرانی موشەکە باڵستیکەکان لە ئاھەنگی فەجری شۆڕش دا

سێ موشەکی باڵستیکی ھێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاھەنگی ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان لە مەیدانی ئازادیی تاران دا پیشان درا.

موشەکە باڵستیکەکانی «زوڵفەقاڕی بەسیر»، «دزفول» و «قیام» لە ئاھەنگی چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی  لە تاراندا پیشان درا.

موشەکی باڵستیکی «دزفول» کە لە بەرەی موشەکەکانی «زوڵفەقاڕ»ە بە بڕی ١٠٠٠ کیلومەتر لەو موشەکە باڵستیکە تاکتیکیانەی زەوی بۆ زەویی ھێزی ھەوافەزای سپای پاسداران دێتە ئەژمار.

موشەکی «زوڵفەقاڕی بەسیر» تازەترین نمونەی موشەکەکانی کلاسی «زوڵفەقاڕ»ە کە بە بڕی ٧٠٠ کیلومەترو تەیار بوون بە سەری پەیجۆری «ئیپتیکی» توانایی پێکانی ئاوگەڕەکانی دوژمن لە دەریای ھەیە.

موشەکی باڵستیکی «قیام»یش بە بڕی ٨٠٠ کیلومەتر لە دوو چەشنی «قیامی_١»و «قیامی_٢» کە بە سەرجەنگییەکی کۆنترۆڵ ھەڵگر ھەتا کۆتایی ڕێگا تەیارن، لەو موشەکە خاڵپێکانەی دیکەی ئێرانە کە لە پەلاماری سەر بنکەی عەینۆلئەسەدی ئەمریکاش بەکار ھێنرا بوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ دەھەمی فڤزیەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە بە ڕابەرایەتیی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە).

سەرپەیڤ