شوبات 17, 2021 10:34 Asia/Tehran
  • وتاردانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵگەڕی ڕاپەڕینی ٢٩ی ڕێبەندانی جەماوەری تەورێز

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی ساڵگەڕی ڕاپەڕینی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٣٥٨ «١٨ی فڤریەی ١٩٧٨»ی جەماوەری تەورێز دژی ڕژێمی ملھوڕی تاغوت، لە ڕێگای پەیوەندیی ڤیدیۆییەوە لەگەڵ جەماوەری ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات قسە دەکات.

وتاردانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی کاتژمێر دەو سی خولەکی ئەمڕۆ چوارشەممە بە کاتی تاران و بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵەکانی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوانە ھەواڵدەریی «ئێران پرێس» و ھەروەھا «KHAMENEI.IR» و ھەژمارەکانی ئەم بنکەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەبێتەوە.

ھەموو ساڵێک بە بۆنەی ساڵگەڕی ڕاپەڕینی جەماوەری تەورێز، ھەزاران کەس لە چینە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات، بە ئامادە بوون لە حسەینیەی ئیمام خومەینی(رە) لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیداریان دەکرد کە لە بەر ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمساڵ ئەم دیدارە لە ڕێگای پەیوەندیی ڤیدیۆییەوە لەگەڵ خەڵکی ئامادە بوو لە «نوێژگەی تەورێز»ئەنجام دەگرێت.

سەرپەیڤ