شوبات 18, 2021 12:01 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی مەشقی ئاوێتەی پشتێنی ئاسایشتی دەریایی لە باکووری ئەقیانووسی ھیند

مەشقی ئاوێتەی پشتێنی ئاسایشتی دەریایی لە باکووری ئەقیانووسی ھیند بە ڕیزڕەوتی یەکە ئاوگەڕەکانی بەشداری مەشقەکە کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، لە ڕیزڕەوتی کۆتایی ئاوەگەڕەکانی ئێران داگری پاپۆڕشکێنی خۆجێیی جەماران، پاپۆڕشکێنی نەقدی،پاپۆڕی موشەک ھاوێژی قەڵماسک و پاپۆڕی موشەک ھاوێژی گەردونەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئاوگەڕەکانی شەھید نازیری، شەھید مەحمودی و ئاوگەڕی «کلاس توندەر»ی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ھەروەھا  «فریگیت Stoiky » و پاپۆڕی لجستیکیی «KoLa »ی ھێزی دەریایی ڕووسیا بەشدار بوون.

لەم ڕێ و ڕەسمەدا ئەمیری دەریادار «حسەین خانزادی» فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران و کۆمەڵێکی دیکە لە فەرماندەران و بەرپرسانی ھێزی دەریایی بەشدار بوون.

مەشقی ئاوێتەی پشتێنی ئاسایشتی دەریایی لە باکووری ئەقیانووسی ھیند بۆ ماوەی دوو ڕۆژو بە بەشداریی یەکەکانی ھێزی دەریایی ڕووسیاو ئێران و ھیند بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ