ئادار 05, 2021 15:34 Asia/Tehran
  • پیلانی ڕفاندنی فڕۆکەیەکی ئێران لە ھێڵی نێوان ئەھواز بۆ مەشھد پوچەڵ کرایەوە

بنکەی ڕاگەیاندنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی باسی پوچەڵ کرانەوەی پیلانی ڕفاندنی فڕۆکەیەکی کرد لە ھێڵی نێوان ئەھوازی باشووری ئێران بۆ مەشھەد لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە لە لایەن یەکەی دابین کردنی ئاسایشتی گەشتە ئاسمانییەکان سەربە سپای پاسدارانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە بەیاننامەی ڕۆژی ھەینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دا ھاتووە: پیلانی ڕفاندنی فڕۆکەیەکی «فوکر_١٠٠»ی سەربە کۆمپانیای گەشتی ئاسمانیی «ئێران  ئەیڕ» کە شەوی ھەینی بە گەشتی ژمارە ٣٣٤ کاتژمێر ١٠ و ٢٢ خولەکی شەو بە درەنگەوە لە فڕۆکەخانەی ئەھواز بەرەو مەشھەد ھەڵفڕی بوو، لە سای وریایی و لە سەر ھەست بوونی پاسدارانی یەکەی دابین کردنی ئاسایشتی گەشتە ئاسمانییەکانی سەربە سپای پاسداران و بە نیشتنەوەی دەستبەجێ و نائاسایی فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی ئەسفەھان لە ناوەڕاستی ئێران و قۆڵبەست کرانی پیلانگێڕەکە، پوچەڵ بووەوە.

لە درێژەی ئەم ئاگاداری نامەیە دا ھاتووە: بە پێی ڕادەربڕینە بەراییەکان، ھۆکاری ئەم پبلانە بەتەما بووە فڕۆکەکە دوای ڕفاندن لە فڕگەی وڵاتێکی پەراوێری باشووری کەنداوی فارس بنیشێنێتەوە.

بنکەی ڕاگەیاندنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی«سپانیوز» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە موسافیزەکانی ئەم فڕۆکەیە سەلامەتن و بە فڕۆکەیەکی تر گەیەندراونەتە جێ، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ڕەھەندەکانی ئەم پیلانە لە ئێستادا خەریکە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.  

سەرپەیڤ