ئادار 07, 2021 08:17 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ڕوسیا پەیامێکی بۆ ڕێبەری باڵای ئێران نارد

لوان جاگاریان باڵوێزی ڕوسیا لە ئێران لە دیدار لە گەڵ دوکتۆر ویلایەتی راوێژکاری رێبەری باڵای شۆڕش بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی ، پەیامی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە وڵامدانەوە بە ڕێبەریی پێشکەش کرد.

بە پێی  راپۆری هەواڵی مێهر، دوکتۆر ویلایەتی لە سەرەتای ئەم دیدارەدا، ڕووسیا و ئێرانی دوو دۆستی گرینگ و دراوسێی تاسەر ناو برد و پێشینەی هاوکارییە بازرگانی، ئابووری، فەرهەنگی و پێوەندییە ستراتیژیکەکانی نیوان دوو وڵاتی بە هۆکارێکی گرینگ لە درێژەدان بە پێوەندییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکان زانی.

ویلایەتی جەختی کردەوە : پێوەندی ئێران و ڕووسیا، پێوەندییەکی پتەو هاوڕێ لە گەڵ پاراستنی ڕێزی دوو لایەنەیە. پێوەندییە ناوچەییەکان و گۆڕانکارییە پەراوێزییەکان بۆتە هۆی هاوکاری زۆرتری تاران و موسکۆ و هاتووچۆی بەرپرسانی دوو وڵات.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە هاوکاری کاریگەر لە بواری نێونەتەوەیی و لە ئاستی ناوچەیی، بۆ پێوەندی ستراتیژیک پێویستە، وتی: بەختەوەرانە هاوکاری ئێران و ڕووسیا لە گەڵ سووریا کە بە بۆنەی بانگهێشتی بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕووی دا، یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی لە بەرانبەر دوژمنانی ئەو وڵاتە خۆڕاگری بکەین.

ناوبراو وتیشی: هەروەها دۆخی ئێستای ناوچە بە شێوەیەکە کە دوو وڵات دەتوانن بە هاوکاری یەکترەوە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەشدار بن و درێژە بە هاوکارییەکان بدەن.

لوان جاگاریان باڵوێزی ڕووسیا کە هەڵگری وڵامی  ڤلادیمیرپووتین بۆ ڕێبەری ئێران بوو، وێڕای پێشکەش کردنی ئەم پەیامە، وتی: پتەو کردنی پێوەندی نێوان دوو وڵات بۆتە هۆی هاوکاری زیاتر و هەردوو وڵات هەنگاوی کاریگەریان بۆ گەشەدانی پێوەندی هەڵگرتووە.

لەم دیدارەدا هەردوو لایەن پێیان داگرت لەسەر گەشەی هاوکاری لە بوارەکانی بەرگری، نەوتی، ناڤۆکی، پیشەیی، کشتوکاڵ و گەشەی بازرگانی و سەبارەت بە دواهەمین گۆڕانکارییەکان باس و وتووێژیان کرد.

سەرپەیڤ