ئادار 09, 2021 02:11 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی ئەمیری سەرتیپ «ئەمیر حاتەمی» بۆ وەزیری بەرەڤانیی تورکیا

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بۆ وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لەبەر گیان لەدەست دانی کۆمەڵێک لە لەشکریانی ئەو وڵاتە سەرەخۆشیی لێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیری سەرتیپ «ئەمیری حاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکدا ڕوو لە «خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا، گیان سپاردنی کۆمەڵێک لە فەرماندەران و لەشکریانی سوپای ئەو وڵاتەی لە کارەساتی داکەو.تنی فڕۆکە سەرەخۆشیی لێ کرد.

سەرتپی «ئەمیر حاتەمی» لە پەیامەکەی دا لە لایەن ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بنەماڵەی کۆچکردووانی ئەو کارەساتەو ھەروەھا جەماوەری تورکیا سەرەخۆشیی کرد.

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا پێنج شەممەی حەوتەی ڕابردوو باسی کوژرانی ٩ لەشکریی خۆی لەوانە فەرماندەرێکی باڵاو بریندار بوونی سێ کەسی دیکەی کردبو لە کارەساتی داکەوتنی فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ