ئادار 16, 2021 14:38 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی: وەزارەتی بەرە ڤانیی ئێران بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەڕەشەی ژینگەیی، کیمیایی و ناڤۆکی بە تەواوی ئامادەیەو لەسەر ھەستە

وەزارەتی بەرە ڤانیی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران باسی ئامادە بوونی وەزارەتی بەرە ڤانیی ئێرانی کرد بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەڕەشەی ژینگەیی، کیمیایی و ناڤۆکی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرتیپ «ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرە ڤانیی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە ئاھەنگی ڕوونوێنی لە پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنای «فەخرا»و ھەروەھا قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەی ئەم پێکوتەیە وتیشی: وەزارەتی بەرە ڤانیی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئاراستەی بەرەڤانی کردن لە گەلی ئێران و بەرنگار بوونەوەی ھەڕەشەکان و ھەرچییەک کە لەوانەیە دوژمن وەکو ئامێرێکی شاڵاوھێنان لەوانە چەکی کیمیایی، ناڤۆکی و ژینگەیی بەکاری بێنێ، بە تەواوی ئامادەیەو لەسەر ھەستە.

سەرتیپ «ئەمیر حاتەمی» ھەروەھا لە بارەی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجەشەوە لە لایەن ڕژێمی بەعسی عێراق لە سەردەمی ھەشت ساڵ شەڕی داسەپاوی دژی ئێران وتی: بانگەشەکەرانی مافی مرۆڤ چەک و چۆڵی کیمیایییان خستە بەر دەستی تاوانکارێکی دڕندەی وەک سەددامی دیکتاتۆری لەنێوچووی ڕژێمی بەعسی عێراق و ئەویش ئەو چەکانەی دژی نەتەوەی خۆی و خەباتکارانی ئێمە لە ھەڵەبجەدا بەکار ھێنا و نزیکەی سەدھەزار شەھیدی گیانبازی بە ھۆی چەکی کیمیایی بەسەر گەلانی ئێران  عێراق دا سەپاند.

وەزیری بەرە ڤانیی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران وتیشی: لە بوردومانی ناڤۆکیی ژاپۆن لە لایەن ئەمریکاشەوە زیاتر لە ٢٢٠ ھەزار کەس لە دوو ھێرش دا گیانیان لە دەست داو ھێندێکیشیان نوقسان بوون و ئاسەوارەکەشی ھەتا ماوەیەکی زۆر لەنێو گەلی ژاپۆن دا دەمێنێتەوە.

سەرپەیڤ